بکوژانی پۆلیسە کوردەکەی کەرکوک بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن

0
365

SNN

بکوژانی ئەو پۆلیسە کوردەی کە بەشێوەیەکی دڕندانە سەربڕدرا سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو، کە ژن و پیاوێکن.

سەرچاوەیەک لە دادگای کەرکوک رایگەیاند: بڕیاردراوه‌ به‌سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ژن و پیاوێكدا كه‌ له‌جه‌ژنی قوربانی ساڵی رابردودا هه‌ستاون به‌ كوشتن و سه‌ربڕینی پۆلیسێكی كورد به‌ناوی به‌هجه‌ت ئه‌نوه‌ر.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی دادگای كه‌ركوك، دادگای كه‌ركوك بڕیاریداوه‌ به‌سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ژن و پیاوێكدا كه‌ به‌ئامانجی دزینی بڕێك پاره‌، پۆلیسێكیان به‌ناوی به‌هجه‌ت ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د له‌ جه‌ژنی قوربانی ساڵی رابردو كوشتوه‌ و پاشانیش سه‌ریان له‌ جه‌سته‌ی جیاكردوه‌ته‌وه‌ و له‌ناو پیكابێكدا فڕێیانداوه‌.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: هه‌ردو سزادراوه‌كه‌ له‌به‌رده‌م دادگادا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ كه‌ له‌به‌رامبه‌ر دزینی بڕێك پاره‌ هه‌ستاون به‌كوشتنی ئه‌و پۆلیسه‌ كورده‌.

یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان له‌ 24ی (ئایار/5)ی 2020 له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری شاری كه‌ركوك ته‌رمی رپێدراوێكی پۆلیس به‌ناوی (به‌هجه‌ت ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د) له‌پشتی ئۆتۆمبێله‌ پیكابه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ربڕاوی دۆزرایه‌وه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this