قوباد تاڵەبانی: کار لەسەر شە‌فافتركردنی پرۆسە‌ی كۆكردنە‌وە‌ی داھاتە‌كان دە‌كە‌ین

0
196

SNN

جێگری سەرۆکی حکومەت راگەیاند: “دەبێت کار لەسەر چالاکترکردن و رێکخستنی جوڵەی بازرگانی بکەن بە مەبەستی زیادکردن و ھەمەجۆرکردنی داھات”.

ئەمڕۆ سێشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و ئابووری، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ بەڕێوبەرانی گومرگەکانی ھەرێمی کوردستان و بانکە بازرگانییەکان کۆبووەوە و ئاماژەی بەوەکرد: “بەھێزکردنی کەرتی تایبەت و ھەمەجۆرکردنی داھات یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانمان و دەبێت ئاسانکاری بکرێت بەتایبەت لەپرسی نەھێشتنی رۆتین بۆ ئەوەی جوڵەی بازرگانی چالاکتر بێت.

لە ‌کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی چاکسازی کردن لە پرسی رێکخستنەوەی کارەکانی گومرگەکان و دەروازە سنورییەکان و کەمکردنەوەی رۆتین بە مەبەستی زیادکردن و ھەمەجۆرکردنی داھاتی دارایی و چالاکترکردنی جوڵەی بازرگانی.

قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە: “بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبار و مامەڵەکان لە دەروازە سنورییەکان ھۆکارێکە بۆ باشتر خزمەتکردن و نەھێشتنی رۆتین و شەفافترکردنی پرۆسەی کۆکردنەوەی داھات، بۆیە دەبێت بەردەوام کاری پێبکرێت.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بەوەشکرد: “دوای دیاریکردن و خاڵبەندیکردنی ھەرگرفتێک کە رووبەرووی کاروباری گومرگەکان دەبێتەوە، دەبێت چارەسەری بۆ دابڕێژرێت و لەمەشدا حکومەت ھاوکاریان دەبێت”.

دواتر بەڕێوبەری گشتی گومرکی ھەرێم راپۆرتێکی خستەڕوو لەبارەی پلانەکانیان و بڕی داھاتی دارایی لەماوەی رابردوو، ھەروەھا گرفت و لەمپەرەکانی جوڵەی بازرگانی لە دەروازە سنورییەکانی روونکردەوە و  ئاماژەی بە چارەسەرە گونجاوەکانیشدا کە کاریان لەسەر دەکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this