رێنماییەکان بۆ جەژنی رەمەزان توند تر دەکرێن

0
421

SNN- هەوراز ئەحمەد

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆبوونەوە و پێشنیازی قەدەغەی گشتی هاتووچۆ ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە بەهۆی زیادبوونی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هاوکات چاوەڕێدەکرێت رێنماییەکان لەلایەن ئەو لیژنەیەوە بۆ رۆژانی جەژن تووند تر بکرێن و هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێم و عێراقیش درێژ دەکرێنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی SNN پێدەچێت توند تر کردنی رێنماییەکان بۆ سێ رۆژی جەژنی رەمەزان بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

سەرچاویەکی تایبەت بۆ SNN ئاشکرایکرد: کە رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەهەرێم و بەتایبەت لەسلێمانی لەزیادبووندایە، بۆیە ئەو پێشنیازەیان کردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this