دۆلار بەردەوامە لە دابەزین

0
851

SNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای دۆلار لە بازارەکانی گۆڕینەوەی دراوی بەغدا و هەرێم بەدوامی بە دابەزیندا و پیشینی زیاتری دابەزیشینی دەکرێت.

ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بۆرسەکانی کیفاح و حاریسە گەیشتە 148 هەزار و 600 دینار، هەر دوێنێ چوارشەممە لەکاتی کردنەوەی بۆرسەی کیفاحدا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی 149 هەزار و 200 دینار بوو.

پلانەکەی بانکی ناوەندی خەریکە رەنگدانەوەی تەواوی دەبێت بەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی، لەکاتی ئێستادا بانکی ناوەندی هەفتانە دۆلارێکی زۆر بە بۆرسەکان و کۆمپانیاکان و دوکانەکانی گۆڕینەوەی دراو دەفرۆشێت لەپێناو ئەوەی بەهای دۆلار بێتەوە نزیک بکاتەوە لە 145 هەزار دیناری عێراقی بەرامبەر هەر 100 دۆلارێک.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this