تەندروستی عێراق: زۆرترین بڕی ڤاکسینی ڤایزەر دەگاتە عێراق

0
209

SNN

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند: “سەرەتای ھەفتەی داھاتوو 12 ھەزار ژەم ڤاکسینی کۆمپانیای ڤایزەر دەگاتە عێراق، ئەوەش زۆرترین بڕە کە لە ماوەی ھەفتەیەکدا رەوانەی عێراق بکرێت، راستەوخۆش بەسەر ناوەندەکانی تەندروستی لە بەغدا و پارێزگاکانی تر دابەشدەکرێت”. 

نازک هەموك فەتلاوی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرخ لە بەغداد رایگەیاندووە: “بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو 12 هەزار ژەمە ڤاكسین وەكو گەورەترین گوژمە لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە بەدەستمان بگات، وەکو هەڵمەتێكی هەفتانە لە رێگەی تیمە گەڕۆکەکانەوە لەناو بەغداد و شارەکانی تر بە هاووڵاتیانی دەدەين”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “پلانێکيان ئاماددەکردووە لە رێگەی تيمەکانيانەوە بۆ ئەوەی ڤاکسينەکان لە ناو ساردکەرەوە و ئۆتۆمبێلی تايبەت هەڵبگرن و بيگوازنەوە”.

وەزارەتی تەندروستی عێراق بەردەوام داوا لە هاووڵاتيان دەکات بچن بەدەم هەڵمەتەکانی وەرگرتنی ڤاکسين و دەڵێت ” تاکە رێگەیە بۆ سنوردارکردنی زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this