هێزەکانی عێراق ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان دژ بە داعش دەستپێکرد

0
584

SNN

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژ بە چەکدارانی داعش لە سنوری پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا و سەڵاحەدین دەستپێکرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئەمڕۆ 17ی ئایار لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد: “ئۆپراسیۆنێکمان بە ناوی جەزیرەی رەش، دەستپێدەکەین، کە ئامانج لێی کێوماڵکردنی بیابانی جەزیرەی باکووری پارێزگای ئەنبار و باشووری نەینەوا و رۆژئاوای سەڵاحەدینە تا دەگاتە سنووری سووریا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و هێزی عەشائیر بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەکەن”.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، چەکدارانی داعش چالاکی و هێرشەکانیان لە عێراق زیادکردووە و زیانیان بە دەغڵودانی جوتیارانیش گەیاندووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this