هاوپەیمانی عەرەبی “هەموو جوڵە و گەڕانەوەیەکی پێشمەرگە بۆ کەرکوک رەتدەکەینەوە”

0
390
کۆمەڵێک پێشمەرگە لە سەنگەردان

SNN

حاتم عاسی، بڕیاردەری هاوپەیمانی عەرەبی کەرکوک، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: بە هەموو شێوەیەک رەتی دەکەینەوە و لەگەڵیدانین کە پێشمەرگە دووبارە بگەرێتەوە شاری کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی سەر بە کەرکوک.

عاسی بە میدیا عێراقییەنی راگەیاند: ئاگادارین کە کۆبوونەوەکانی نێوان بەغدا و هەرێم زۆربووە بۆ بودجە و هەوڵی تەواویش هەیە بۆ ئەوەی دووبارە هێزەکانی پێشمەرگە بگەرێنەوە ناوچە جێناکۆکەکانی کەرکوک، ئەم هەوڵانە بە هەموو جۆرێک رەت دەکەینەوە نامانەوێت جارێکی دیکە ئاگری فیتنە و شەر لە کەرکوک دروست ببێت، بەتایبەتی پێش هەڵبژاردنەکانی عێراق رێگە بەوە نادەین کە پێشمەرگە دووبارە بگەرێتەوە کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this