عەلی خامنەيی: هەمووتان دەنگبدەن یەک دەنگیش بۆ ئێمە گرنگە

0
167

SNN

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆکايەتی لە ئیران بەڕێوەدەچێت و لە پاش دەنگدانی رێبەری باڵای کۆماری ئيسالمی ئێران رايگەياند: “هەمووتان بێن و دەنگ بدەن، کەس نەڵێت بە دەنگێکی من هیچ شتێک روونادات”.

عەلی خامنەيی رێبەری باڵای کۆماری ئيسلامی ئێران لە دوای دەنگدانی لە لێدوانێکيدا رايگەياند: “تاکو بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا زیاتر بێت ئەوا پێگەی ئێران لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بەهێزتر دەبێت، دەنگدان ئەرکێکی نەتەوەیی سەر شانی هەمووانە و پێویستە هەموو تاکێکی ئێران ئەو ئەرکەی سەرشانی جێبەجێبکات”.

وتيشی “ئەوە خەڵکن کە ئەمڕۆ چارەنووسی وڵات بۆ ساڵانی دواتر دیاریی دەکەن. بەپێی ئەو راستییە دەبێت هەموو کەس لەم تاقیکردنەوە نیشتمانی و سەرتاسەرییە بەشداریی بکەن”.

لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە وڵاتی ئێران لە وڵاتانی ديکە و هەرێمی کوردستانيش سندوقەکانی دەنگدان دانراون و ژمارەيان دەگاتە 234 سندوق،

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this