ئەمریکا دەیەوێت پێش مانگی ئاب لەگەڵ ئێران بگاتە رێککەوتنێک

0
239

SNN

بەرپرسێکی ئەمریکا رایگەیاندووە کە ئیدارەی ئەمریکا خوازیارە لەپێش سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی ئێران، پرسی رێککەوتنی ناوەکی لەگەڵ ئێران یەکلابکاتەوە.

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ماڵپەڕی Axiosی راگەیاندووە کە ئەمریکا نایەوێت گفتوگۆکانی پرسی ناوەکی لەگەل ئێران زۆر درێژەبکێشێت و بگاتە سەرەتای مانگی ئاب، کە لەوکاتەدا سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکە بەفەرمی دەستبەکاردەبێت.

وتیشی: ئەگەر تا ئەوکاتە نەگەینە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ئەوا مایەی نیگەرانی دەبێت بۆ ئەمریکا و گوماندەخرێتەسەر گفتوگۆکان و سەرکەوتنیان.

ماوەی چەند مانگێکە بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا لە ڤیەنا گفتوگۆدەکەن لەبارەی رێککەوتنی ناوەکی ئێران کە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا لێیکشایەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this