ئەمریکا سیستمی بەرگری پاتریۆت لە عێراق دەکشێنێتەوە

0
214

SNN

رۆژمەی “وڵ ستریت جۆرناڵ” لە راپۆرتێکیدا ئاماژە بەوە دەکات کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پێنتاگۆن” کارمەندانی سیستمی بەرگری ئاسمانی بەشێوەیەکی بەرچاو لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکشێنێتەوە هەر لەو نێوەندەشدا نۆ سیستمی بەرگری هەریەکە لە ولاتانی عێراق و سعودییە و ئوردن و کوەیت کشاندووەتەوە.

بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە کە سیستمی بەرگی “ساد” شوێنی پاترۆرتی لە وڵاتی سعودییە گرتووەتەوە، ئەمەش دەکبێتە سەرەتایەک بۆ کەمکردنەوەی سەربازانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە وڵاتی عێراق و ئەفغانستان.

رۆژنامە ئەمریکییەکە لە راپۆرتەکەیەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەمریکا لە عێراق و سعودییە زۆربەی چەکە قورسەکانی بەشێوەی پلەبەندی کشاندووەتەوە، ئیدارەی بایدن چێتر خۆی بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە سەرقاڵ ناکات، بەڵکو تەرکیزی زیاتر دەخاتە سەر چین و رووسیا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this