فەلەستين رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی ڤاکسينی لەگەڵ ئيسرائيل هەڵوەشاندەوە

0
144

SNN

وەزيری تەندروستی فەڵەستين رايگەياند: “سەرۆکوەزيرانی ئەو وڵاتە فەرمانيکردووە رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی ڤاکسين لەگەڵ ئيسرائيل هەڵبووەشێننەوە به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی له‌ ئیسرائیله‌وه‌ بۆی دێت واده‌ی به‌سه‌رچوونی نزیكه‌”.

مه‌ی كه‌یله‌ وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاشكرایكرد: “محه‌مه‌د ئشتییه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڵه‌ستین، ، فه‌رمانی كردووه‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئاڵوگۆڕی ڤاكسین له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی کە ئیسرائیل له‌ چوارچێوه‌ی ئاڵوگۆڕدا پێیداون واده‌ی به‌سه‌رچوونیان نزیكه‌”‌.

به‌یانی رۆژی هەینی، ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین رێككه‌وتبوون له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنی زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن دۆز ڤاكسینی فایزه‌ر-بایۆنتێك.

به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ ئیسرائیل یه‌ك ملیۆن تا یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار دۆز ڤاكسینی فایزه‌ر/بایۆنتێكی ده‌دایه‌ حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین، له‌به‌رامبه‌ردا فه‌ڵه‌ستین ئه‌و بڕه‌ له‌ ڤاكسینی فایزه‌ر/بایۆنتێك كه‌ له‌ مانگه‌كانی ئه‌یلوول و تشرینی یه‌كه‌مدا به‌ده‌ستی ده‌گات، راده‌ستی ئیسرائیل ده‌كرد.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ ئیسرائیل 100 هه‌زار دۆز ڤاكسینی راده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین كردبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this