بەرپرسێكی گۆڕان: بەم دۆخەوە مانەوەمان لە حكومەتدا هیچ واتایەكی نابێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: “بەم دۆخەوە مانەوەیان لە حكومەتدا هیچ واتایەكی نابێت، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا كۆبوونەوەی جڤاتی گشتی دەكرێت و بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە دەدرێت”.
نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی راگەیاند: ئەو هەڵسەنگاندنەی كە بۆ ئەدای حكومەت كراوە لە ماوەی دەستبەكاربوونی ئەم كابینەیەدا نە ئێمە و نەهیچ كەسێكی دیكە بەدڵی نەبووە، بەڵام بەهۆی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەك پابەند بونمان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان نەمانتوانیوە كۆبوونەوەی گشتی جڤات بەڕێوەبچێت بۆ قسەكردن لەسەر ئەم دۆخەی بەسەر كوردستاندا هاتووە، بەڵام بەدڵنیاییەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەی جڤاتی گشتی دەكرێت و بڕیاری پێویست دەدرێت لەبارەی مانەوەمان لە حكومەت یاخود بەردەوام بوونمان.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ” كاتێك ئێمە بەشداری حكومەتمان كرد لەسەر ئەوە ڕێككەوتین ئەو بەرنامە چاكسازییە جێبەجێ بكەین كە هەرسێ لایەنی گۆڕان و یەكێتی و پارتی لەسەری رێككەوتین، بەڵام تا ئێستا ئەو چاكسازییە هەر قسەیە و بەكردار شتێكی ئەوتۆ بەدیناكرێت، گۆڕانیش تەنها چوار وەزارەتی بەركەوتووە بەو چوار وەزیرە چاكسازی ناكرێت لە حكومەتدا بەڵكو دەبێت چاکسازی شۆڕببێتەوە و لە دامودەزگاكانی دیكەشدا بونمان هەبێت.
وتیشی: ” ئەگەر ئەم دۆخە هەروا بەردەوام بێت و حكومەت چاكسازی راستەقینە نەكات هاتنەدەرەوەمان باشترە لەمانەوەمان، بەم دۆخەوە مانەوەمان لە حكومەتدا هیچ واتایەكی نابێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەولێر.. نزیكەی هەزار دار لەناوچوون
2020-07-08
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17