له‌ ئاكامی به‌ توندی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك له‌ رووسیا نۆ كه‌س گیانیانلەده‌ستدا

0
175

SNN

له‌ ئاكامی به‌ توندی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی كه‌مه‌رۆڤۆی هه‌رێمی سیبریا له‌ رووسیا كه‌ ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانی په‌ڕه‌شووتی له‌نێودابوون، نۆ كه‌س گیانیانلەده‌ستدا.

فه‌رمانگه‌ی باری له‌ناكاوی رووسیا رایگه‌یاند: “فڕۆكه‌یه‌كی بزوێنه‌رسووكی جۆری L-410كه‌ ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانی په‌ڕه‌شووتی له‌نێودا بوون، له‌ كاتی به‌ڕێكه‌وتنیدا یه‌كێك له‌ بزوێنه‌ره‌كانی كێشه‌ی تێكه‌وتووه”‌.

له‌ كاتێكدا تیمی فڕۆكه‌وانی هه‌وڵیان ده‌دا بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی لێ به‌ڕێ كه‌وتووه‌، به‌ڵام به‌هۆی به‌ توندی نیشتنه‌وه‌ فڕۆكه‌كه‌ كه‌وتووه‌ به‌سه‌ر لای چه‌پیدا.

له‌ ئاكامی رووداوه‌كه‌دا نۆ سه‌رنشینی ناو فڕۆكه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ دووانیان فڕۆكه‌وان بوون، 15 سه‌رنشینه‌كه‌ی دیكه‌یش بریندار بوون، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this