شەپۆلێکی گەرما رۆژئاوای ئەمریکای گرتووەتەوە

0
284

SNN

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی بەهێزی گەرما ویلایەتەکانی رۆژئاوای ئەمریکا-ی گرتووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

خزمەتگوزاری کەشناسی ئەمریکا، هۆشداری لەوەدا ئەو شەپۆلە بەهێزەی گەرما کە رۆژئاوا و باشووری وڵاتی گرتووەتەوە مەترسی ئەوەی هەیە ببێتە هۆی گیانلەدەستدان، هەروەها لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا کە زۆرترین کاریگەری شەپۆلی گەرماکەی لەسەرە “دۆخی لەناکاو” راگەیەندراوە.

لەو بارەیەشەوە گاڤین نێوسەم پارێزگاری کالیفۆڕنیا رايگەياندووە: “پلەی گەرما لە ناوەندی ویلایەتەکەدا گەیشتوەتە 43  پلە و ئەمەش مەترسی لەسەر سیستمی کارەبا دروستکردووە هەربۆیە دۆخی لەناکاو لەو ویلایەتەدا راگەیەندراوە”.

پارک ویلیامس زانای کەشناسی لە زانکۆی کالیفۆڕنیا، لەو بارەیەوە لێدوانێکی بۆ کەناڵی “CNN”دا باسی لە وشکەساڵی ناوچەکە کرد و رایگەیاند: “شەپۆلێکی زۆر بەهێزی گەرما لە ناوچەکانی رۆژئاوایە، بەهۆی وشکی زەویشەوە رەوشەکە تابێت خراپتر دەبێت. ئەگەر هەیە هەتا کۆتایی هاوین  5-4شەپۆلی گەرمای بەهێزی لەمشێوەیە ببینین”.

جگە لە کالیفۆڕنیا لە ویلایەتەکانی ئاریزۆنا، ئوتا، مۆنتانا و ئیداهۆ پلەی گەرما گەیشتووەتە بەرزترین پلەی رۆژانە و مەترسی ئەوەش هەیە کە لە کۆتایی هەفتەدا شەپۆلی گەرماکە بگاتە ئاستێکی مەترسیدار.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this