کۆمپانیایەکی جیھانی چەند بیرە نەوتێک لە بەسڕە ھەڵدەکەنێت

0
128
نەوتی عێراق

SNN

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: “لەگەڵ کۆمپانیای شلیمبرگی جیھانی گرێبەستێکمان ئیمزاکردووە بۆ ھەڵکەندنی  96 بیرە نەوت لە کێڵگەی نەوتی قوڕنە لە پارێزگای بەسڕە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە: “ئامانج لە ئیمزاکردنی ئەو گرێبەستە، زیادکردنی توانای بەرھەمھێنانە لە کێڵگەی نەوتی قوڕنەی یەک، بە تەواوبوونی کارەکەش، ئاستی بەرھەمھێنانی رۆژانەی نەوت لەو کێڵگەیە، بە نزیکەی  200ھەزار بەرمیل زیاد دەبێت، پڕۆژەکەش زیاتر لە  600ھەلی کار دەڕەخسێنێت، و دەرفەتی کارکردنیش بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە خاوەنی توانا و ئەزموونی کارکردنن لە بواری نەوتدا”.

لە ئێستادا کێڵگەی نەوتی قوڕنەی یەک، رۆژانە  380 ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێنێت، توانای راستەقینەی بەرھەمھێنانیش دەگاتە زیاتر لە  500ھەزار بەرمیل نەوت، بەرھەمی غازی سروشتیش دەگاتە  150ملیۆن پێ سێجا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this