سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران راسپاردەیەکی داوەتە لایەنەکانی هەرێم

0
772
ئیبراهیم ڕەئیسی

SNN

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایگەیاند چەند مانگێک لەمەوبەر ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران، لایەنە کوردییەکانی لە بەغدا بینیووە و پێی وتوون کە “نابێت رێگەبدەن کەسانی داواکراو لە ئێران بۆ هەرێم هەڵبێن و بیکەنە پەناگە”.

نازم دەباغ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا وتوویەتی: “ڕەئیسی ورد و درشتی کێشەکانی هەرێم و عێراق ئاگادارە، هەڵبژاردن کارناکاتە سەر گۆڕینی سیاسەتی ئێران بەرامبەر عێراق و هەرێم، چونکە پەیوەندی ئێران لەگەڵ کورد، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە.”

سەبارەت بە ڕاسپاردەکانی ڕەئیسی بۆ لایەنە کوردیەکان کە چەند مانگێک لەمەوبەر لەبەغدا پێیداون، نازم دەباغ وتی”ڕاسپاردەکان پەیوەندیان بە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانەکانی ئێرانەوە هەبووە، هەروەها وەفدە کوردیەکەی بەسەرۆکایەتی هۆشیار زێباری لە گلەییەکانی ئێران ئاگادارکردووەتەوە، لەوەی کۆمەڵێک خەڵک لەدادگای ئێران داواکراون و هەڵدێن بۆ عێراق و هەرێم و جێگیردەبن، پێویستە هاوکاری هەبێت تا کەسانی تاوانبار نەتوانن هەرێم بکەنە پەناگەی خۆیان.”

دەربارەی ڕای ئێران لەسەر هەوڵی لایەنە کوردیەکان بۆ دانانی دەستورێک بۆ هەرێمی کوردستان، نوێنەری هەرێم وتی”ڕای تایبەتی ئێرانم لانییە، بەڵام تێگەیشتنی خۆم وایە، ئێران لەگەڵ ئەوەدایە، هەرێم وەکو بەشێک لەعێراق، دەستورەکەی پێچەوانەی بنەماکانی دەستوری عێراق نەبێت.”

دوێنێ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران بەڕێوەچوو، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان ئیبراهیم رەئیسی دەنگی زۆرینەی بەدەستهێنا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this