عێراق هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل رێکدەخاتەوە

0
265
هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل له‌ مه‌رزه‌كانى هه‌رێمه‌وه‌

SNN

وەزارەتی پلاندانی عێراق رایگەیاند: لەمەودوا تەنها رێگە بە هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێت کە بە پێی تایبەتمەندی عێراقی بن.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی پلاندانانی عێراق باسی لەوەکدوە: “لەمەودوا دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردە دەکرێن بە پێی تایبەتمەندی عێراق بن، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕێنمایی نوێ بۆ چۆنیەتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و تایبەتمەندییەکانی دەرکراوە و بڕیارەکەش کاراکراوە، بەڵام بەھۆی پێدانی دەرفەت بە ھاوردەکاران بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکانیان، بڕیارەکە دواخراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو: “بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ڕێکارەکانی سەلامەتی، لەمەودوا ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردە دەکرێن، دەبێت بە پێی تایبەتمەندی عێراق بن، چونکە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی ڕابردوودا ھاوردەکراون بە پێچەوانەی تایبەتمەندی عێراقین، لەبەرئەوە دوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە ڕێگە نادرێت جگە لە تایبەتمەندی عێراقی، ئۆتۆمبێلی تر ھاوردە بکرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this