هەوڵەکانی دروستکردنی حەبی دژە کۆرۆنا لە ئەمريکا بەردەوامە

0
218

SNN

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 3.2 ملیار دۆلار وەگەڕ دەخات بۆ گەشەپێدانی حەبی دژە ڤایرۆس بۆ کۆرۆنا و ڤایرۆسەکانی تری کە دەشێن ببنە هۆی پەتای نوێ.

ئەنتۆنی فاوچی  پسپۆڕی باڵای نەخۆشییە درمییەکانی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی ئەم هەوڵەی وەکو دەستپێشخەرییەکی نوێ بە ناوی بەرنامەی دژەڤایرۆس بۆ پەتاکان راگەیاند.

بەرنامەکە پشتگیری توێژینەوە دەکات بۆ گەشەپێدانی دەرمانی نوێ بۆ چارەسەر کردنی نیشانەکانی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و شیانی ڤایرۆسە مەترسیدارەکانی تر دێنە ئاراوە.

حەبی کۆرۆنا لە ئێستادا لە قۆناغی گەشەسەندندایە و دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2021 بچێتە بواری بەکارهێنانەوە، ئەگەر تاقیکردنەوە پزیشکییەکان سەرکەوتوو بن.

هاوکارییە داراییەکان تاقیکردنەوەکان خێراتر دەکات و پشتیوانیش بۆ لێکۆڵینەوەکان، بەرهەم هێنان و دروستکردنی دەرمانەکان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە زیاد دەکات.

کۆمپانیاکانی دەرمانسازی ئەسترازێنيکا، فایزەر و ڕۆچ لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە تاقیکردنەوەکان بۆ حەبی دژە ڤایرۆس.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this