له ‌بۆردومانێكدا دوو چه‌كداری داعش له‌داقوق كوژران

0
312

SNN- عیماد کەرکوکی

كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی عێراقه‌وه‌ بۆردومانی چه‌كدارانی داعش له‌گوندێكی قه‌زای داقوق كرا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو چه‌كدار كوژران.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی داقوق بە SNNی راگه‌یاند: بۆردومانه‌كه‌ له‌گوندی سوماقه‌ ئه‌نجامدراوه‌ كاتێك دوو چه‌كدار به‌ماتۆرسكیل هاتوچۆیان كردووه‌ و له‌ئه‌نجامیشدا هه‌ردووكیان كوژران و ماتۆرسكیله‌كه‌شیان گڕی گرتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پوش و په‌ڵاشی ناوچه‌كه‌ی سووتاندووه‌.

وتیشی: “تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشتوون به‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه‌، هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادیش ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازییان له‌سنووره‌كه‌ ده‌ستپێكردووه”‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this