لە ئەمریکا زیاتر لە 9 ملیۆن هەلی کار راگەیەندرا

0
396

SNN

لە ئێستادا رەوشی ئابووری ئەمریکا وادەخوازێت کە پێویستی بە بەشێکی زۆر لە دامەزراندن و رەخساندنی هەلی کارە، بەشێوەیەک کە لە ماوەی رابردوودا وێنای نەبووە، کۆمپانیاکان و دامەزراوەکان زیاتر لە نۆ ملیۆن هەلی کاریان بۆ هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە راگەیاندووە.

دیوانی ئامارەکانی کار لە ئەمریکا دوایین داتا و زانیاری خۆی لەبارەی رەخساندنی هەلی کار لە وڵاتەکەدا خستەڕوو  و دەڵێت لە ئێستادا نۆ ملیۆن و 300 هەزار هەلی کار بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکی راگەیەندراوە و کۆمپانیاکانی وڵاتەکە خۆیان ئامادەدەکەن بۆ بەڕێوەکردنی هاوینێکی پڕ سەرقاڵی.

ئەگەرچی کۆمپانیاکان ئەو ژمارە زۆرەی هەلی کاریان رەخساندووە بەڵام ژمارەیەکی کەمتر لە هاووڵاتییانی بێکار بەرەو ڕووی ئەو هەلانە دەچن، تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لەوبارەیەوە نوسیوویەتی: هێشتا کرێکاران و کارمەندانی دامودەزگاکان ئامادەنین بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، بەشێکیان ترسیان هەیە لە تووشبوون بە نەخۆشی یاخود ناتوانن هاوسەنگی لەنێوان کاروباری ماڵەوە و چاودێریکردنی منداڵەکانیان و کارەکانیشیان رابگرن.

بەشێک لە ئابووریناسان و خاوەن کۆمپانیاکان باسیان لەوەکردووە کە کێشەی کەمی کارمەند و کرێکاریان هەیە، بەتایبەت خاوەن رێستۆرانت و کافێ و هۆتێلەکان کە زۆرترین هەلی کاریان راگەیاندووە کە نزیکەی 350 هەزار هەلیکارە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this