وەزارەتی نەوتی عێراق: پێشبینی دەکەین نرخی نەوت بگاتە 80 دۆلار

0
492
نەوتی عێراق

SNN

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت:  پێشبینی دەکەین نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بگاتە 80 دۆلاری ئەمریكی.

عاسم جیهاد، وتەبێژ بە ناوی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە:  ” گەشبینین بە بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و پێشبینییش دەكەین نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بگاتە 80 دۆلاری ئەمریكی”.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق هیچ وادەیەکی بۆ هاتنەدی ئەو پێشبینیە رانەگەیاندووە، تەنها جەختی کردوەتەوە، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانیەکاندا بەرە سەقامگیری چووە.

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە و گەیشتوەتە سەروی 70 دۆلارم هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت دەگەڕێنرێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this