تەندروستی سلێمانی: ئێستا مەترسى کۆرۆنا ئەوەیە نازانرێت چۆن بڵاوبووەتەوە

کارمەندێکی تەندروستی پشکنینی پلەی گەرمی نەخۆشێک دەکات
هەوراز ئەحمەد-SNN
جێگرى بەڕێوبەرى تەندروستى سلێمانى ڕایدەگەنێت “پێشنیارمان کردوە بۆ ڕۆژانى جەژنى ڕەمەزان قەدەغەى هاتوچۆ رابگەیەندرێت بەهۆى ئەوەى لەو رۆژانەدا زۆرترین بەریەکەوتن روودەدات”.
د.هێرش سەید سەلیم، جێگرى بەڕێوبەرى تەندروستى سلێمانى بە SNNى راگەیاند: “باردۆخەکە هێشتا لە ژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام ئەوەى ئاساىی نیە نەزانرێت سەرچاوەى تووشبوونى ئەو 13 حاڵەتە بە ڤایرۆسەکە چۆن بووە”.
وتیشى: “رۆژانە 300 بۆ 500 پشکینى هەڕەمەکی لەلایەن تیمەکانى بەڕێوبەرایەتى تەندروستیەوە ئەنجام دەدرێت جگە لەو پشکنینانەى لە نەخۆشخانەى عەلى ناجى دەکرێت، ئەنجامى پشکنینەکان دەرى دەخات کە دۆخەکە بەرەو کوێ دەڕوات”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “کێشەى سەرەکى ئەوەیە هاووڵاتیان خۆیان ناپارێزن و گوێ بە رێنماییە تەندروستیەکان نادەن، بڕواین بە ڤایرۆسەکە نەماوە”.
لە بارەى قەدەغەى هاتوچۆ بۆ رۆژانى جەژنى ڕەمەزان د.هێرش وتى: “ئێمە تێبینى خۆمان داوە بە لیژنەى ئۆپەراسیۆنى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا کە پێویستە بە لاى کەمەوە تەنها بۆ سێ رۆژى جەژن قەدەغەى هاتوچۆ رابگەیەندرێت چونکە لەو رۆژانەدا زۆرترین تێکەڵاوى و بەریەککەوتن دروست دەبێت ئەمەش وا دەکات مەترسى بڵاو بوونەوەى ڤایرۆسەکە زیاتر ببێت”.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دوا وادە بۆ ڤاکسیەکەی ئەمریکا 23 ئەیلولە
2020-09-21 -
ئینفۆگرافی: کێبڕکێی پێڵاوی زێڕینی ئەوروپا
2020-06-02
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17