
SNN-هەوراز ئەحمەد
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ى ئایار لیژنەى لامەرکەزی ئیداریى و دارایى لەگەڵ بەڕێوبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى و بەڕێوبەرى بەشێک لە خاڵە سنورییەکان کۆبوەوە سەبارەت بە وەرگرتنى سەرنج و تێبیان بۆ پرۆژەى لامەرکەزى پارێزگاكه.
لە پاش کۆبونەوەکە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، بەرزان محەمەد، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ڕایگەیاند: “ئەم زنجیرە کۆبوونەوەیە بۆ وەرگرتنى زانیارى و تیبینى و بۆچونى ئەو بەڕێوبەرانەیە لە بارەى پرۆژەى لامەرکەزیەوە و لە ئایندەشدا لەگەڵ چەند سێکتەرێکى دیکە کۆدەبینەوە”.
وتیشى: “ئێمە لامەرکەزیمان تەنیا بۆ سلێمانى ناوێت بەڵکو دەمانەوێت پارێزگاکانى دیکەى هەرێمى کوردستان پەیڕەوى پرۆژەى لامەرکەزى بکەن چونکە ئەو پرۆژە لە بەرژەوەندى گشتیدایە”.
جێگاى ئاماژە پێکردنە لیژنەی لامەرکەزیەت پێنج کۆبونەوەی راوێژکاریان لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین ئەنجامدا، بڕیارە لە داهاتوشدا لیژنەکە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا کۆببێتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
یهكهمی شوفێری فۆرمولا 1 تووشی كۆرۆنا بوو
2020-07-31
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17