بزوتنەوەی ئیسلامی: رێککەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان هەنگاوێکی گرنگە

0
564

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە كاردانەوەكانی تایبەت بە واژووكردنی ڕێككەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی نشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداریكردنیان بە یەك لیستی هاوبەش، وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی وێرای ئەوەی ئەم هەنگاوەی ئەو دوو حزبە بە گرنگ وەس فدەكات لە هەمان كاتیشدا بە هەنگاوێكی دەزانێت بۆ ڕێكخستنەوەی زیاتری ناوماڵی خۆیان.

د. عەبدوڵا وەرتێ‌، وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ڕێككەوتنەی كە لەنێوان یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان واژووی لەسەر كراوە بۆ پێكهێنانی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی و بەشداریكردنیان بە یەك لیست ئەمە لە ناوەڕۆكدا بڕیارێكی سیاسی پەیوەست بە خودی ئەو دوو حزبەیە، بەڵام ئێمە لە بزوتنەوەی ئیسلامی هەر هیزێكی دیكەی سیاسی لەگەڵ هێزەكانی دیكە ناكۆكییەكانیان وەلاوە بنێن ئێمە هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێککەوتنەکە هەوڵكی گرنگە بە ئاراستەی زیاتر ڕێكخستنەوەی ناوماڵی سیاسی خۆیان بەو هیوایەی هەنگاوی دیكەی بەدوادابێت كە لەبەرژەوەندی هەموو گەلی كورددا بێت، بۆیە هیوای سەركەوتن بۆ واژۆكردنی ئەو ڕێككەوتنە سیاسە دەخوازین و بە هیواین لە هەنگاوەكانی داهاتویاندا زیاتر سەركەوتوو بن.

وتەكانی ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی ئیسلامی لە كاتێكدایە كە بر لە دوو ڕۆژ بە ئامادە بوونی هەریەكە لە هاوسەرۆكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەراسیمیكی تایبەتدا لە شاری سلێمانی واژۆ لەسەر ڕێككەوتنی سیاسی نێوان ئەو دوو هێزەكرا بۆ بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكانی عێراق بە یەك لیستی هاوبەش بەناوی لیستی هاوپەیمانی كوردستان

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this