31 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران ماوە و دەست بە وەرگرتنی گەنمیش دەكرێت

0
418
گەنمی جوتیاران

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری سایلۆی سەیدسادق ئاشكرایكرد ئامادەكاریمان كردووە بۆ ئەوەی لە دوای جەژنی رەمەزان دەستبكەین بەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنوری دەشتی شارەزوور و دەوروبەری كە بۆ ئەمساڵ سێ‌ جۆر نرخ دیاریكراون، هاوكات تا ئێستاش نزیكەی 31 ملیار دینار پارەی گەنمی ساڵانی رابردووی جوتیاران دابەشنەكراوە.

بەختیار عیزەت، بەڕێوەبەری سایلۆی قەزای سەیدسادق بە SNNی راگەیاند: لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقییەوە بۆ ئەمساڵ سێ‌ جۆر نرخمان بۆ دیاریكراوە كە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران جێبەجێی بكەین، بەجۆرێك بۆ كیلۆیك گەنمی پلە یەك بڕی 560 دینار و گەنمی پلە دوو 480 دینار و گەنمی پلە سێ‌ بڕی 420 دینار دیاریكراوە، لە ئێستاشدا هەندێك ئامادەكاریمان كردووە و لە دوای جەژنیش سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواو دەكەین بۆ دەستكردن بە وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا بڕی نزیكەی 31 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی سنوری دەشتی شارەزوور هێشتا دابەشنەكراوە بەسەریاندا كە گەنمی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 یە و تا ئێستاش هیچ وادەیەك دیارینەكراوە بۆ دابەشكردنی.

بەڕێوەبەری سایلۆی سەیدسادق ئەوەشی رونكردەوە، ساڵی رابردوو 20 هەزار و 441 تۆن گەنمان لە جوتیاران وەرگرت لە كاتێكدا سایلۆكەمان توانای وەرگرتنی 30 هەزار تۆن گەنمی هەیە، ئەو بڕەشی كە وەرمانگرت لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بۆمان دیاریكرابوو، بێگومان بۆ ئەمساڵیش بڕێكمان بۆ دیاریدەكەن كە لە جوتیارانی وەربگرین بەڵام ئەوە دەكەوێتە دوای جەژنی رەمەزان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this