يەکێتیی ئەوروپا چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

0
262

SNN

یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند: “بڕیاریداوە تیمێک بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە رەوانەی عێراق بکات”.

یەکێتیی ئەورووپا لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە لەکسمبۆرگ، جۆزێپ بۆڕێڵ نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، پاڵپشتی یەکێتیەکەی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی داھاتوو لە عێراق بۆ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن دووپاتکردووەتەوە”.

راشيگەياندووە: “لەسەر داوای حکومەتی عێراق، یەکێتیی ئەوروپا بڕیارداوە تیمی خۆی بۆ چاودێرێکردنی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە رەوانەی عێراق بکات”.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش ھاتووە: “یەکێتیی ئەوروپا جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆی بۆ ھەوڵەکانی حکومەتی عێراق دووپات دەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە لەلایەن عێراقییەکانەوە بەڕێوەببرێت لەگەڵ رێزگرتن لە سەروەریی عێراق”.

بڕيارە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت کە تیایدا  25ملیۆن و 139ھەزار و      375دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this