ئەمریکا قایلبووە تەواوی سزا ئابوورییەکان سەر ئێران هەڵگرێت

0
453

SNN

سایستی “روسیا الیوم” له‌ زارى سه‌رۆكى نووسینگه‌ى حه‌سه‌ن روحانى بڵاویانكرده‌وه‌: له‌ چوارچێوه‌ى گفتوگۆكانى ڤییه‌ننا، واشنتن رازیبووه‌ ته‌واوى سزا ئابوورییه‌كانى سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت، رازیش بووه‌ ناوی ژماره‌یه‌ك له‌ سیاسییه‌كانى ئێران له‌ لیستى ره‌ش لابدات.

مه‌حموود واعزى، سه‌رۆكى نووسینگه‌ى حه‌سه‌ن رۆحانى، رایگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ى رێكه‌وتنه‌كانى ڤییه‌ننا، لایه‌نه‌كان رێكه‌وتوون به‌ هه‌ڵگرتنى هه‌موو سزا ئابوورییه‌كانى تایبه‌ت به‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ ، كاتى خۆی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر تاراندا سه‌پاندبووى.

ناوبراو وتوشیەتی: 1040 سزاى سه‌رده‌مى دۆناڵد تره‌مپ به‌سه‌ر ئێراندا هه‌ڵده‌گیرێت، وێراى لابردنى ژماره‌یه‌ك ناو، له‌ ریزى سیاسییه‌كانى نزیك رێبه‌ری شۆڕشى ئیسلامى له‌ لیستى ره‌ش.

له‌مباره‌یه‌وه‌ هایكۆ ماس، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیاش رایگه‌یاند: پێشكه‌وتنێكى به‌رچاو له‌ گفتوگۆكانى تایبه‌ت به‌ دۆسییه‌ى ناووكى ئێران دروست بووه‌، ره‌نگه‌ له‌ داهاتوودا بگه‌ن به‌ رێكکه‌وتنى كۆتایی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this