سەرۆکی هەرێم دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شای ئوردن پەيامێکی بڵاوکردەوە

0
185

SNN

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ شای ئوردن پەيامێکی بڵاوکردەوە و رايگەياند: “پەيوەندييەکانی نێوان هەرێم و ئوردنمان بەرز نرخاندووە و جەخت لە بەهێزکردنيان دەکەينەوە”.

نێچيرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تويتێکدا نووسيويەتی: “خۆشحاڵبووم ئەمڕۆ لە عەمان لەگەڵ شا عەبدوڵا شای دووەمی ئوردن کۆبوومەوە، باسی پەيوەندييە دوو قۆڵييەکانمان کرد لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن، هەروەها باسمان لە هەماهەنگييە ئابوورييەکان کرد”.

سەرۆکی هەرێم دەشڵێت: “لە کۆبوونەوەکەدا کێشەکانی ناوچەکە و بەرژەوەندييە هاوبەشەکانی هەردوولامان تاوتوێکردووە، پەيوەندييە قوڵە رەگداکوتاوەکەی نێوانمان بەرز دەنرخێنين و دەڕوانينە بەهێزکردنی ئەو پەيوەنديانە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this