چین لە بەردەم شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنادایە

0
418

SNN

راوێژکارێکی باڵای وەزارەتی تەندروستی حکومەتی چین، رایدەگەیەنێت، چین لەبەردەم شەپۆلێکی گەورەی دیکەی کۆرۆنادایە.

ژۆنگ نانشان کە بە بەرپرسیاری تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە چین دادەنرێت، بە ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی رایگەیاندووە: لە چەند هەفتەی رابردوودا حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە چین زیادیانکردووە و هۆکارەکەشی بۆ پابەند نەبوونی هاووڵاتیان بە رێنماییەکانی خۆپارێزی دەگەڕێندرێتەوە.

سەبارەت بە تۆمەتی چەند وڵاتێک کە رایانگەیاندووە چین لە سەرەتاوە زانیاری لەبارەی کۆرۆناوە شاردووەتەوە، ئەو راوێژکارەی حکومەت دانی بەوەدا ناوە کە لە سەرەتاوە بەرپرسانی چین بێدەنگبوون لە رەوشی تەندروستی شاری ووهان.

وتوشیەتی: “ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکەکانی ووهان پێیان وتم بارودۆخەکە خراپترە لەوەی بەرپرسانی چین باسی لێوەدەکەن”.

چین کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە تا ئێستا نزیکەی 83 هەزار حاڵەتی تووشبوونی بە کۆرۆنا تۆمارکردووە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە چوار هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 78 هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this