ئیڤان فایەق: گەرانەوەی پەنابەران بە زۆرەملێ بۆ عێراق رەتدەکەینەوە

0
293

SNN

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتانی دیکەوە رەتدەکەینەوە.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی سەردانێکی فەرمیدا بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی پەیوەندیدار بە دۆسیەی کۆچبەران و پەنابەران، ئاماژەی بەوە کردووە کە حکومەتی وڵاتەکەی گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراق لە ئەمریکا رەتدەکاتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی داوای پێدانی رەگەزنامەی ئەمریکیان رەتکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە بەرپرسانی ئەمریکا بە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیان راگەیاندووە کە لەمەودوا پەنابەرانی عێراق لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە مامەڵەیەکی تایبەتییان لەگەڵدا دەکرێت پەیوەست بە وەڵامدانەوەی داواکانیان.

ئیڤان فایەق داوای لە بەرپرسانی ئەمریکا کردووە بە رێزەوە مامەڵە لەگەڵ پەنابەرانی عێراقییدا بکەن و بەشێوەیەکی باشتر دۆسیەکانیان لەبارەی وەرگرتنی مافی پەنابەریی و وەرگرتنی رەگەزنامەی ئەمریکیی لێ وەربگیرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this