جەمال کۆچەر لەبارەی بە هەمیشەیکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستەوە روونکردنەوە دەدات

0
242

SNN

جەمال کۆچەر ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند: ڕۆتیناتێکى زۆرى ئیدارى هۆکارى دواکەوتنى مامەڵەى بەهەمیشەیى کردنى فەرمانبەرانى گرێبەستە.

جەمال کۆچەر ڕاگەیاند، دۆسیەى بەهەمیشەیى کردنى فەرمانبەرانى گرێبەست کە بۆ ماوەى 5 ساڵ بەردەوام بوبێت لەخزمەت لەناو دەزگا حکومییەکاندا لەبودجەى 2021 دەنگى لەسەر دراوە.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ڕۆتیناتێکى زۆر هۆکارى سەرەکى دواکەوتنى دەرکردنى فەرمانى جێگیرکردنیانن ئەوە سەربارى نەبوونى بنکەیەکى داتایى و هەروەها بەڕێوەبردنى تایبەتى ئەو دۆسییانە، دۆسیەى بەهەمیشەیى کردنى فەرمانبەرە گرێبەستەکان و کردنیان بەفەرمى تایبەتمەندە بە 22 وەزارەت و چەند دەزگایەکى تریش کە نەبەستراونەتەوە بە وەزارەکانەوە و یەکلایى کردنەوەى ئەو دۆسییانەش لەهەندێ وەزارەتدا زۆر دواکەوتووە.

بەوتەى کۆچەر، بەهەمیشەیى کردنى گرێبەستەکان پەیوەندى نییە بەلابردن و نوێ کردنەوەى پلە ئیدارییەکانى فەرمانبەرانەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this