هەینی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

0
720

SNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی ئابووری لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه‌ 25 و 26 حوزەیران مووچه‌ی مانگی (شه‌ش)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت بە لێبڕی %21وە.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دا هاتووه‌، به‌هه‌مان میكانزمی مانگی پێشوو مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت، واتا مووچه‌خۆرانی ئاسایی به‌لێبڕینی 21% و پله‌ تایبه‌ته‌كانیش به‌ لێبڕینی 50 % مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

لای خۆشییەوە هەر ئەمڕۆ جوتیار عادل وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند: کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە دابەشدەکرێت و ئاراستەکانیش بەوجۆرەن کە بەغدا 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم بنێرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this