پۆلیسی سلێمانی: لە سەر سکاڵای چەند کچە یاریزانێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

0
331

SNN

پۆلیسی سلێمانی ئاسکرای کرد کە لە سەر سکاڵای چەند کچە یاریزانێک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە.

بەپێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانی: “پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن چەند کچە یاریزانێکەوە لەسەر تۆمەتبارێک و دوای لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری پێویست و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن”.

راشیگەیاندووە: “لەئێستادا تۆمەتبار ( س، ح، ر) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 396 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

ماددەی 369 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە تاوانەکانی پەیوەست بە گێچەڵپێکردنی سێکسی و راگەیاندنی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەش دوای ئەوە دێت کە  لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە گوایە تۆمەتبارێک گێچەڵ و دەستدرێژیی کردووەتە سەر ژمارەیەک یاریزانی کچ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this