کازمی واژووی لەسەر ناردی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم کرد

0
459

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد كە دوێنێ‌ پێنج شەممە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق واژۆی لەسەر نوسراوی ناردنی 200 ملیار دینار وەك پێشینەیەك بۆ هەرێمی كوردستان كرد و نوسراوەكەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە بۆ جێبەجێكردنی، بۆیە پێدەچێت ڕۆژی یەك شەممە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وەڵامی نوسراوەكەی سەرۆك وەزیران بدرێتەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای فشارێكی زۆر لەسەر سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ نەناردنی پارە لە بە غداوە بۆ هەرێم، دواجار دوێنێ‌ پێنج شەممە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق واژۆی لەسەر نوسراوی ناردنی 200 ملیار دیناری وەك پێشینە ( سولفە ) بۆ هەرێمی كوردستان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد: هەر دوێنێ‌ نوسراوەكە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە بۆ جێبەجێكردنی بەڵام بەهۆی تەواوبوونی دەوامی فەرمی وەزارەتی دارایی فریای ئەوە نەكەوتووە كە ئەوانیش لای خۆیانەوە ڕێوشوێنە ئیدارییەكان و كارگێڕییەكان بۆ خستنەسەر حسابی بانكی هەرێم جێبەجێ‌ بكەن.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر هیچ بەربەستێكی سیاسی نەیەتە پێش ئەوا بە دڵنیاییەوە ڕۆژی یەك شەممە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی ئاسایی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕی 200 ملیار دینار وەك پێشینە (سولفە) دەخرێتە سەر حسابی بانكی هەرێم، ئەوەش بەمەبەستی خەرجكردنی لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this