راوێژکارێکی کازمی: گەشەی ئابوری بەرزببێتەوە نرخی دیناریش ئاسایی دەبێتەوە

0
475

SNN

راوێژکارى سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروبارى دارایی دەڵێت: ئاسایی بوونەوەی نرخی دینار پەیوەستە بە چەند مەرجێکەوە، لەوانە بەرزبوونەوەی ئاستی گەشەی ئابوری وڵات”.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکارى سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروبارى دارایی لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە: ئاسایبوونەوەی بەهای دینارى عێراقى بەرامبەر بە دۆلار پەیوەستە بە تواناى ئابوریى بۆ گەشەکردن، ئەویش ئەگەر گەشەیەکى گەورە بکات، ئاماژەی بەوەشکرد: “بەپێى خەمڵاندنەکان لەئێستادا گەشەى ئابوریى 2.5%ە، ئەوەش بەپێى گەشەى راستەقینەى دانیشتوانە.”

راوێژکارەکەى کازمی روونیشیکردەوە: “ئابوری وڵاتەکە پێویستى بە گەشەپێدانێکى دروست و کەمکردنەوەى بێکارى و بەرزبوونەوەى هەلى کار و گەشەسەندنى پرۆژەکانی وەبەرهێنانە، کە ئەوەش دەبێتە هۆى بەدەستهێنانى داهات بۆ قەرەبووکردنەوەى نەوت، به‌رده‌وامبوونى داهاته‌كان و هێزى ئابوورى”.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە بانکی ناوەندی عێراق نرخی 100 دۆلاری لە نزیکەی 127 هەزار دینارەوە بۆ نزیکەی 145 هەزار دینار بەرزکردەوە و ئەوەش کاردانەوەی جیاوازی بە دوای خۆیدا هێنا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this