کەشناسی هەرێم: لەم هەفتەیەدا بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکرێت

0
348

SNN

پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما روو لەبەرزبوونەوە بکەن و بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمیش باس لەوە دەکات لە ناوەڕاستی هەفتەوە تا کۆتایی هەفتە بەرزترین پلە گەرما تۆمار دەکرێن.

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندوە: ” بە هۆی زیاد بوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی گەرمى وەرزی ساڵانە لە سبەى ڕۆژی شەممە وە پلەکانى گەرما کەمێک بەرزتردەبنەوە بە بەراورد لە گەڵ پلەکانى ئەمڕۆ”.

راشیگەیاندوە: ” لە ڕۆژانى دوو شەممە تا پێنج شەممە پێشبینى دەکرێ بەرزترین پلەى گەرما تۆمار بکرێ لەم مانگەدا کە لە نێوان (44-49) پلەى سیلیزى بێت بۆ سەنتەرى شارەکان و ناوچەکانى گەرمیان.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: ” بەرزترین پلەى گەرمی تۆماردەکرێ لە کاتژمێرەکانى دووی دوای نیوەڕۆ تا کاتژمێر چوارى ئێوارە”.

هەروەک ئاماژەی بەوەسکردووە کە بەرزترین پلەکنی گەرمای پێشبینی کراو بۆ شارەکانی باشوری عێراق 50 پلەی سیلیزی بەرەو سەرەوە دەبێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this