دەزگای هەواڵگری ئەمریکا راپۆرتێک لەسەر بوونی ژمارەیەکی زۆر تەنی فڕیو دەداتە پێنتاگۆن

0
641

SNN

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەمڕۆ شەممە، راپۆرتێکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا CIA کە بۆ وەزارەتی بەرگری “پێنتاگۆن”ی ناردووە بڵاودەکاتەوەو تێیدا ئاماژە بەوە دەکات دوای بەدواداچوونی ورد ژمارەیەکی زۆر تەنی فڕیو ئاشکرا دەکات.

لە راپۆرتەکەی گاردیاندا هاتوو، CIA توانیویەتی جولەی زیاتر لە 140 تەنی نامۆ لە ئاسمانی ئەمریکادا تۆماربکات، لەوەش دڵنیا بووەتەوە کە ئەو تەنانە تەنی نەناسراون و لە دەرەوەی گۆی زەوییەوە هاتوون.

لە راپۆرتەکەی CIA بە وردی قەبارە و خێرايی و وێنەی 140 جۆرە تەنە فڕیوەکەی بۆ پێنتاگۆن ناردووە، بەڵام ئەوانەی دیکەی بە نهێنی هێڵاوەتەوە و هیچ زانایارییەکی لەسەر بڵاونەکردوونەتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this