قایمقامی ماوەت: سەرباری بۆردومانی تورکیا هیچ گەریلایەکی پەکەکە لە ناوچەکەدا نییە

0
231
ماوەت

SNN-عەلی حەمەسەعید
قایمقامی قەزای ماوەت ئاماژە بەوە دەكات تا ئێستا هیچ گوندنشینێك نەهاتووەتەلامان بڵێت چەكداری پەكەكە یان هەر حزبێكی دیكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە سنورەكەدا بونیان هەبێت و هاوكات تا ئێستاش هیچ چەكدارێكی نەناسراو تێكەڵ بە گوند نشینان نەبووە، بەڵام تا ئێستا توركیا 15 جار بەفڕۆكە هێرشیكردووەتە سەر ناوچەكەمان.

كامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەتی سەر بەپارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا چەندین جار بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەكەكە لە سنورەكەماندا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هێرشیان بۆ سەر گوند نشینانی سنورەكەمان ئەنجامداوە، ئەوەی كە بەدواداچوونان بۆ كردووە ئەوەیە كە گەریلاکانی پەكەكە یان هەر حزبێكی دیكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە سنورەكەدا بوونیان نییە و تا ئێستا هیچ گوندنشینێكیش نەهاتووەتە لامان ئاگادارمان بكاتەوە لە بوونی هێزی چەكداری لەو سنورانەدا.

ئاماژەی بەوەشكرد: لە ساڵی 2017 ەوە تا ئێستا توركیا زیاد لە 15 جار بە فڕۆكە هێرشی كردووەتە سەر گوننشیانی سنوری ئیدارەی قەزاكەمان بەڵام تا ئێستا هیچ گوندنشینێك نەبریندار بووە نە گیانی لەدەستداوە هەموو هێرشەكانیش بەجۆرێك ئەنجامدراون هێندە نزیكی گوندەكان بوون كە دەبوو خەڵكی مەدەنی گیانی لەدەستبدایە بۆیە ئێمە هیچ زانیارییەكمان نەبووە كە گوایە ئەو ئۆتۆمبێلەی هەفتەی ڕابردوو هێرش كرایە سەری بە فڕۆكە چەكداری حزبێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی تیادا بووبێت.

وتەكانی قایمقامی قەزای ماوەت لە كاتێكدایە كە، ناو بەناو بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەكەكەوە بە فڕۆكە هێرشدەكرێتە سەر گوندنشینانی ناوچەی شارباژێر و سنوری قەزای ماوەت، هاوكات بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی فەرمانداری یەكینەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان یەرەكە رایگەیاند: “بەهۆی هێرشەكەی هەفتەی ڕابردووی فڕۆكەكەكانی توركیاوە كاتێك هەڤاڵانی ئێمە پاش ڕاپەڕاندنی ئەركی ڕێكخستنی دەگەڕانەوە جێی خۆیان، كەوتنەبەر پەلاماری هێرشی داگیركەری توركیاو لەو بۆردوومانەدا دوو هەڤاڵی ژن بەناوەكانی (ئەكین‌ و ئادار) شەهیدبوون”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this