وەزارەتی تەندروستی عێراق هاتنی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنای راگەیاند

0
314
کۆرۆنا لە عێراق

SNN

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاوبوونەوەی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنای لە عێراق راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد کە پێش ئەوەی دووبارە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا روو لە هەڵکشان بکاتەوە دەیانەوێت زۆرترین کەس خۆی بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتێت.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: شەپۆلێکی توندی کۆرۆنا کە لە زۆر لەوەی یەکەم و دووەم مەترسیدارترە رووی لە عێراق کردووە، پێویستە لەم شەپۆلە نوێیەدا هاووڵاتیان تەواو پابەندی رێنماییەکانی بەستنی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین بن و نەرۆنە شوێنە قەرەباڵغەکانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی تەندروستی پلانێکی فراوان رادەگەیەنێت بۆ کوتانی هاووڵاتیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا.

بەدر ئاماژەی بەوەکرد: کە زۆر گرنگە کەسانی ئاینی و سیاسی و رۆشنبیر لە پێشەنگی ئەو کەسانە بن کە هۆشداری بدەنە هاووڵاتیان تا خۆیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن، بەتایبەتی کەسانی بەساڵاچوو لەگەڵ گروپی مەترسیدار، لەگەڵ ئەوەشدا بنکە و نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا گرنگی زیاتر بەن بە خزمەتکردنی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا.

ماوەی 10 رۆژ دەبێت دووبارە ژمارەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق روو لە زیادبوون دەکات، بەپێی ئەو ئەزموونەی کە وەزارەتی تەندروستی عێراق هەیەتی زەنگی مەترسی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنای لێدا بۆ ئەوەی هاووڵاتیان تەواو هۆشیاربن و پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this