کوژراو بریندار لە هێرشەکەی داعشدا هەیە لە باشووری کەرکوک

0
519

SNN

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی حوزەیران، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە هێزەکانی کەرکوک بە SNNی راگەیاند: کە داعش لە باشووری کەرکوک ‌هێرشێکی ئەنجامداوە و بەهۆیەوە پۆلیسێکی فیدڕاڵی گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد کە چەکدارانی داعش لە رێگەی بۆمبی چێندراوەوە هێرشیان کردووتەوە سەر خاڵێکی پشکنین لە باشووری رۆژئاوای کەرکوک، بەهۆی هێرشە خۆکوژیەکەشەوە دوو پۆلیسی فیدڕاڵی گیانیان لەدەستداوە و دوانی دیکەش برینداربوون.

دوای ئەم هێر دووبارانەی داعش بۆ سەر سوپا و پۆلیس مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند: کە لیوای 20ی عێراق و کۆمەڵێک لە ئەفسەرانی هەواڵگری راسپاردووە لێکۆڵینەوە لەو رووداوانە بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this