ئومێد ئەحمەد: بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكەین

0
708

SNNعەلی حەمە سەعید

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات: “لە ئێستادا زۆرترین خواست لەسەر كارەبا هەیە بەجۆرێك گەیشتووەتە زیاد لە چوارهەزار و 600 مێگاوات لەكاتێكدا تەنها بڕی سێ‌ هەزار و 400 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنین، بۆ چارەسەر كردنی ئەو كورتهێنانەش لە هەوڵداین بۆ بەگەڕخستنەوەی چوار یەكەی بەرهەمێهانی كارەبا كە توانای بەرهەمهێنانی 400 مێگاواتیان هەیە”.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: “ساڵانە لەم كاتانەدا بەهۆی بەرز بوونەوەی پلەكانی گەرماوە خواست لەسەر كارەبا زۆر زیاد دەكات بەجۆرێك ئەو بڕە كارەبایەی بەرهەمی دەهێنین ئەو خواستە پڕناكاتەوە كە هاووڵاتیان پێویستیانە بۆیە بەناچاری پەنا بۆ كەمكردنەوەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا دەبەین، بۆیە لە ئێستادا توانیومانە لە باشترین كاتدا 18 كاتژمێر و لە خراپترین كاتیشدا 16 كاتژمێر كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەین”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “لەم مانگەدا توانای بەرهەمهێمانی كارەبا لەسەرجەم یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دەگاتە سێ‌ هەزار و 400 مێگاوات، بەڵام لەبەرامبەردا خواست لەسەر كارەبا بڕی چوار هەزار و 600 مێگاواتی تێپەڕاندووە، ئەوەش بڕێكی زۆرە و ناتوانین ئەو خواستە زۆرەی كارەبا پڕبكەینەوە بەو بڕە كارەبایەی لە ئێستادا بەرهەمی دەهێنین”.

وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبا ئەوەشی روونكردەوە: “ئێمە پلانی تایبەت بەخۆمان هەیە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان بەجۆرێك بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكەین ئەوەش لە رێگەی بەگەڕخستنەوەی چوار یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا كە هەریەكەیان بڕی 100 مێگاوات كارەبا دەدات و بە هەر چوار وێستگەكە دەتوانین بڕی 400 مێگاواتی دیگە زیاد بكەین، بەوجۆرەش دەتوانین تا رادەیەك كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاد بكەین، بۆی لە ئێستادا لە هەوڵی جێبەجێكردنی ئەو پلانەداین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this