حاکم شێخ لەتیف: پەسەندکردنی سزای زیندانی چالاکوانانی بادینان لێکەوتەی خراپی بۆ هەرێم دەبێت

0
513

SNN

حاكم شێخ لەتیف مستەفا یاساناس و شارەزای بواری یاسای دەستوری رایگەیاند: پەسەندکردنی سزای شەش ساڵ زیندان بۆ چالاکوانانی بادینان بە خراپی بە سەر هەرێمی کوردستاندا دەشکێتەوە، ئەگەر سەرۆکی هەرێم بە لێبوردنی تایبەت ئەو هەڵەیە راست نەکاتەوە.

لەنوسینێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک حاکم شێخ لەتیف سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم لەبارەی پەسەندکردنی سزای شەش ساڵ زیندان بەسەر پێنج چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان رایگەیاند: “رۆژێكی رەشتر لەڕەش، سەرەڕای فشارە ناوخۆیی و دەرەكییەكان و هەبوونی هەڵەی یاسایی زۆر لە بڕیاری حوكمەكە، دەستێوەردانی سیاسی زەق و ئاشكرا، چاوەڕاونی خەڵك لە دادگای پێداچونەوە،  بەڵام بەداخەوە دادگای پێداچونەوە بڕیارەكەی دادگای تاوانەكانی هەولێری پەسەند كرد”.

نوسیویشیەتی: “ئەگەر سەرۆكی هەرێم بە لێبوردنی تایبەت ئەم هەڵەیە راست نەكاتەوە، لێكەوتەكانی خراپ بەسەر هەرێمدا دەشكێنەوە، مەرج نیە راستەوخۆ، هەروەك چۆن لە ریفراندۆمدا لە پاڵ سیاسیە بڕیاڕ بەدەستەكاندا دادگای تەمیزیش بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆ سەبارەت بەو لێكەوتە  خراپانە، چونكە دەیانتوانی دەرنجامەكەی پەسەند نەكەن”.

ئەو یاساناسە ئاماژەی بەوەشکردووە: “لەم دۆسیەشدا، سەرەڕای بەرپرسیارێتی سیاسییەكان بەتایبەتی سەرۆكی حكومەت، دادگاش بەرپرسە لەهەر لێكەوتەیەكی خراپ”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this