سبەينێ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

0
312

SNN

بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق بڕيارە سبەينێ کاتژمێر يەک پەرلەمان کۆببێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی چەند جارێک وادەی دانيشتنی پەرلەمان دياريکرا بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی ياسای دانيشتنەکە نەکرا.

بڕيارە لە دانەشتنەکەی سبەينێی پەرلەماندا دەنگ لەسەر، ئەندامانی دادگای تەمیزی فیدراڵی، پرۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان عێراق و سعودیە، پێشنیازەیاسای مافەکانی فەرمانبەری مافپەروەر، چەند پرۆژەياسايەکی ديکە بدرێت.

پێشتر محەمەد خالیدی، سەرۆکی کوتلەی بەیاریقولخەیر لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو کۆبونەوەیە، رایگەیاندبوو: “پەرلەمان رۆژی 7-10-2021ـی بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی دیاری کردووە، بەڵام لە ئێستاوە بە کردار خۆی هەڵوەشاندنەوەتەوە، بەهۆی سەرقاڵبوون بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان پەرلەمانتاران بەشداری دانيشتنەکان ناکەن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this