بەریتانیا پرسی گواستنەوەی پەناخوازان بۆ ئەفریقا تاوتوێ دەکات

0
553

SNN

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە تاوتوێی پڕۆژە یاسایەک دەکات لەبارەی گواستنەوەی پەناخوازان بۆ کەمپێک لە ئەفریقا، تا ئەو کاتەی داواکارییەکەیان یەکلادەکرێتەوە.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە: “لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای نەتەوەکان و سنوورەکان، حکومەتی بەریتانیا بۆ یەکەمین جار بیر لەوەدەکاتەوە لە دەرەوەی سنوورەکانی پەناخوازان نیشتەجێ بکات”.

هەر لەو چوارچێوەدا بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا پریتی پاتل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا چەند بڕیارێک رابگەیەنێت، بۆ ئەوەی حکومەت بتوانێت تا ئەو کاتەی دۆسیەی پەناخوازان یەکلا دەکرێتەوە، لە دەرەوەی سنوورەکانی رایانبگرێت.

بۆ ئەو مەبەستەش بەریتانیا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ دانیمارک، تا لە وڵاتی رواندا شوێنێک بۆ نیشتەجێکردنی پەناخوازان تەرخان بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this