هاوپەیمانی فەتح “گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکا تەنیا بە فیڕۆدانی کاتە”

0
480

SNN

هاوپەیمانی فەتح، بە سەرۆکایەتی هادی عامری رایگەیاند: ئەو بۆردومانەی کە ئەمریکا لە سنووری نێوان عێراق سوریا کردی وەک وەڵامێک بووە بۆ نمایشە سەربازییەکەی حەشدی شەعبی، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتووگۆی ستراتیژی عێراق لەگەڵ ئەمریکا تەنیا بەفیرۆدانی کاتە و هیچی تر نییە.

لە راگەیەندراوەکەی هاوپەیمانی فەتحدا، خەمباری خۆیان بۆ هێرشەکانی دوێنێی ئەمریکا بۆ سەر مۆڵگە و بنکەکانی حەشدی شەعبی رادەگەیەنن، ئاماژە بەوەشدەکەن ئەم هێرشەی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی کاردانەوە و توڕەی ئەمریکایە لە بەرامبەر ئەو چالاکییە سەرکەوتوو نمایشەی کە حەشی شەعبی ئەنجامی داوە.

دەشڵێت: ئەم کردەوەیەی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بوونی ئەو وڵاتە لە عێراقدا مانای مەترسی و کێشەیە بۆسەر هەموو لایەک و گەلانی عێراق بە پلەی یەکەم، وە دەبێت حکومەت بگەرێتەوە بۆ ئەو بڕیارەی پەرلەمانی دەریکرد لە ساڵی 2020دا بە دەرکردنی تەواوی هێزە بیانییەکان، بەتایبەتی سوپای ئەمریکا بەبێ هیچ دانوستان و کۆبوونەوەیەک لەسەری.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this