بایدن بۆ هاوتا ئیسرائیلیەکەی: ناهێڵم ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات

0
154

SNN

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکرد کە ئیدارەکەی رێگریدەکات لە هەوڵەکانی ئێران بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی و وتی: “تا لە دەسەڵاتدا بمێنم رێگە نادەم ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات”.
بایدن لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئیسرائیل ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیلیش دا و ورت: “پەیوەندییەکی پتەومان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و بە گەشبینییەوە دەڕوانمە پەیوەندییەکانم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیسرائیل”.
ئەمە لەکاتێکدایە ئیسرائیل نیگەرانە لە گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە پرسی ناوەکی و چەندین جار داوای لە ئەمریکا کردووە کە نەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ناوەکی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this