کۆمسیۆن پارەی کارمەندانی سەر سندوقی ئاشکراکرد

0
863

SNN

ئەنجومەنى کۆمسیارانى سەر بە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڕى ئەو پارەیەى دیارى کرد کە وەک پاداشت دەدرێتە کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان.

کۆمسیۆن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد کە “بڕى 150 هەزار دینار و نوسراوێکى سوپاسنامەى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق دەدرێتە کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان ئەوانەى کە فەرمانبەرى حکومەتن”.

بەگوێرەى راگەیەندراوى کۆمسیۆنەکە، هەروەها بڕى 250 هەزار دینار دەدرێتە ئەو دەرچووانەى زانکۆ و پەیمانگەکان کە دانەمەزراون و دەبنە کارمەندى سەر سندوقەکانى دەنگدان لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراقدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this