پەرلەمانتارێكی یەكێتی: حكومەت بە جدی كاری نەكردووە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە كەرتی نەوت

0
450

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوە دەكات: “حكومەت هەنگاوی جدی نەناوە بۆ كۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران هاوكات ئەنجامی كۆبوونەوەكەی پەرلەمانیش لە ئاست داواكارییەكانی ئێمەدا نەبوون، بۆیە ئێمە لە هەوڵكانمان بۆ كۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچە بەردەوامیی دەبێت”.

لوقمان وەردی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی  راگەیاند: “ئەو كۆبوونەوەیەی كە لە دوێنێ‌ تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ درێژەی كێشا بۆ ئەوە بوو كە بتوانین بەهەموومانەوە بە بڕیارێكی گونجاو دڵخۆشكەر بۆ فەرمانبەران كۆتایی پێبهێنین بەلایەنی كەم بتوانین كۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنین، بەڵام ئەنجامی كۆبوونەوەكە لە ئاست داواكاری و چاوەڕوانییەكانی ئێمەدا نەبوون، چونكە لەكۆتایی كۆبونەوەی پەرلەماندا  لیژنەكانی دارایی و یاسایی و وزەو سامانە سرووشتییەكان راسپێردران، كۆی سەرنج و تێبینیەكانی ئەندامانی پەرلەمان بە ڕاپۆرتێك ئاڕاستەی حكومەت بكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد: :ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان بۆ كۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچە، لە كاتێكدا ئەوەی لەدەرئەنجامی دانیشتنەكەش دەستمانكەوت، ئەوە بوو ئەو بودجەی ئێستا لەبەردەست حكومەتە بەپێی راپۆرتەكانی وەزارەتەكانی دارایی و سامانەسروشتییەكان مانگانە حكومەت كورتهێنانی هەیە بۆدابینكردنی مووچە بەڵام ئەگەر چاكسازی راستەقینە بكرێت هیچ كورتهێنانێك نامێنێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: “ئەوەی بۆمان روونبووەتەوە ئەوەیە كە هێشتا حكومەت بە جدی كاری نەكردووە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە كەرتە جیاوازەكان بەتایبەت كەرتی نەوت و پێداچوونەوە بە گرێبەستییە نەوتییەكان چونكە هەر بە گوێرەی راپۆرتی وەزیری سامانەسروشتییەكان لە 58% داهاتی نەوت بۆ كرێی گواستنەوە و تێچوی كۆمپانیاكان دەرهێنان خەرجدەكرێت، كە ئەمە لەهیچ وڵاتێكدا بوونی نییە، هاوكات سیستەمی وەرگرتنی باج وەك پێویست نییە و دەبێت پێداچوونەوەی جدی پیادا بكرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this