کازمی بۆ پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەچێتە واشنتن

0
215

SNN

رۆژنامەی “شرق الاوسط” لە راپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات مستەفا کازمى دەیەوێت پرسى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا بەپێى دانوستانە ستراتیژییەکانى نێوان ئەمەریکا و عێراق کە لەسەردەمى ئیدارەکەى ترەمپدا بەڕێوەچوو تەواو بکات هاوکات بایدنیش پێش ئەوەی بیر لە کشانەوە بکات ئەولەویەتی خۆی هەیە لەو بارەیەوە.

بەپێى ڕاپۆرتەکە، بایدن تاڕادەیەک کۆکە لەگەڵ هەڵوێستى ناوخۆى ئەمەریکا لەنێوان دیموکرات و کۆمارییەکانى وڵاتەکەیدا لەسەر چۆنیەتى مامەڵەکردن لەزۆربوونى چالاکى گروپە چەکدارەکانى سەر بە ئێران لە عێراقدا بەڵام هەڵوێستى کازمیش پێش لێدانى گورز لەو گروپانە لەلایەن ئەمەریکاوە کەمێک نەرم تربووەو ئێستا جیاوازترە.

بەپێى وتەى سەرچاوەیەکى ئاگادار کە بەڕۆژنامەکەى ڕاگەیاندووە، لە کۆبونەوەى سیاسیە شیعەکانیش کە لەگەڵ کازمى و عامریدا بەڕێوەچووە پەیامێک دراوەتە کازمى کە تێدا گۆڕانکارى بەسەر داواکارى ئەو هێزانەدا هاتووە، لەسەرووى هەمووشیانەوە کشانەوەى دەستبەجێى هێزەکانى ئەمەریکا لەخۆدەگرێت.

ئەو هەڵوێستە تاڕادەیەک بەلاى کازمییەوە نوێیە چونکە پرسى گۆڕانکارى لە داواکارییە لەپێشینەکان بۆ دەکردنى هێزەکانى ئەمەریکا کە لەکاردانەوەى هێرشەکانەوە هاتووە ئەنجامى مەترسیدارى بۆ سەر ڕەوتى دانوستانە ستراتیژییەکانى نێوان ئەمەریکا و عێراق دەبێت، ئەوەش بەپێی راپۆرتەکە.

هەر بەپێى ئەو سەرچاوەیە، بەڵێنى بە هادى عامرى داوە ئەو پرسە لەگەڵ لایەنى ئەمەریکیدا تاوتوێ بکات بەڵام لەبەرامبەر ئەوەشدا قاسم ئەعرەجى ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەى عێراق ڕایگەیاندووە، بەمنزیکانە دەگەنە ڕێکەوتنێک بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لەعێراق و ئەوان پێویستیان بەو هێزە بیانیانە نیە لەسەر خاکەکەیان و خۆیان بەشى ئەوە هێزیان هەیە.

ئەعرەجى ئەوەشى ئاشکرا کردووە، بەمنزیکانەش کازمى سەردانى واشنتۆن دەکات و لەسەر کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکاش لەعێراق ڕێکدەکەون.

بەپێى دانوستانى ستراتیژى نێوان ئەمەریکا و عێراق کە لەمانگى نیسانى ڕابردوودا بەڕێوەچوو، خشتەیەکى تەواو بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لەعێراق تاوتوێ کراوە و لیژنەى سەربازى لەسەر ئاستى باڵا بۆ ئەو پرسە لەنێوان هەردوولادا پێکهێنراوە بەمەبەستى گەیشتن بە ڕێکەوتن لەسەر ئەو خشتەیە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this