کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ بەرزترين پلەی گەرما 48 پلەيە

0
747

SNN

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتووی راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێم ساماڵ دەبێت بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر و سلێمانی 45 و هەڵەبجە و دهۆک 44 پلە و لە کەرکووک 48 پلەی سیلیزی دەبێت، ئەوەش بەرزترين پلەی گەرمايە لەو شارانەی کەشناسی باری کەشوهەوای راگەياندووە.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی هەینی ئاسمان لە زۆربەی کات ساماڵ بێت و پلەی گەرما بە بەرزی بمێنێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this